فیقهی ئافره‌تان تایبەت بە پرسیارە گرنگەکانى ئافرەتان

فیقهی ئافره‌تان تایبەت بە پرسیارە گرنگەکانى ئافرەتان لەسەر دەستنوێژ
فیقهی ئافره‌تان
پرسیاری یەککەم
ئایه حوكمی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتنی ئه‌و ئافره‌ته چیه كه بۆیه‌ی له‌نینۆكه‌كانی داوه ؟
وه‌ڵام : بۆ ئافره‌تان درووست نیه بۆیه له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن له‌وكاته‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و له‌كاتی بێ نوێژیدا نین ؛ چونكه بۆیه‌ی نینۆك ڕێگری ده‌كات له‌گه‌یشتنی ئاو به نینۆكه‌كان ؛ بۆیه هه‌رشتێك ڕێگری له‌گه‌یشتنی ئاو بكات به‌نینۆك یان به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی تری لاشه ئه‌وا درووست نیه به‌كاربهێنرێت .
به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌هۆی بێ نوێژیه‌وه نوێژ ناكه‌ن ئه‌وا بۆ ئه‌وان درووسته بۆیه له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری دووەم
ئایه حوكمی ده‌ست نوێژی ئه‌و ئافره‌ته چیه كه خه‌نه‌ی له ده‌سته‌كانی داوه ؟
وه‌ڵام : خه‌نه وه‌كو بۆیه نیه ئه‌ستووری له‌سه‌ر نینۆك یان پێست دروست بكات ؛ به‌پێچه‌وانه‌ی بۆیه و هه‌ویر و قوڕ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆری خه‌نه‌كه وه‌ك بۆیه‌ی نینۆك بێت به‌رگ و ئه‌ستووری له‌سه‌ر ده‌ست و پێ دروست بكات و ڕێگری بكات له‌گه‌یشتنی ئاو به پێست ئه‌وكات درووست نیه ئه‌م جۆره خه‌نه‌یه به‌كاربهێندرێت ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌كارهێندرابوو ئه‌وا ده‌بێت له‌كاتی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن له‌سه‌ر لاشه لابدرێت .
پرسیاری سێهەم
ئایه چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه یان جیاوازه ؟
وه‌ڵام : چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه و هیچ جیاوازی نیه ؛ چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه باس له‌شێوازی مه‌سح كردنی سه‌ر بكات تایبه‌ت به ئافره‌تان ؛ بۆیه ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا ده‌ستی ته‌ری به‌پێشه‌وه‌ی سه‌ریدا ده‌هێنێت هه‌تا ده‌یباته دواوه و پاشان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێشه‌وه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری چوارەم
ئایه حوكمی مه‌سح كردنی سه‌ر بۆ ئافره‌تان له‌سه‌ر له‌چك دروسته ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا به‌لایه‌وه زۆر قورس و ناخۆش بوو و له‌چكه‌كه‌ی توند له‌سه‌ر و ملی ئاڵاندبوو ئه‌وكات ئاساییه مه‌سحی له‌سه‌ر بكات چونكه ئه‌م جۆره مه‌سح كردنه له‌هه‌ندێك له‌خێزانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هاتووه ؛ وه ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه ئاسان بوو ئه‌وا باشتروایه ده‌ست بباته ژێر له‌چكه‌كه‌ی و مه‌سح له‌سه‌ر مووه‌كانی سه‌ری بكات و له‌سه‌ر له‌چكه‌كه‌یەوە نه‌یكات .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری پێنجه‌م
_ ئایه ئافره‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ری به‌خه‌نه پێچایه‌وه درووسته له‌كاتی ده‌ست نوێژدا مه‌سحی له‌سه‌ر بكات ؟
_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت سه‌ری به‌خه‌نه پێچایه‌وه درووسته مه‌سحی له‌سه‌ر بكات و پێوست به‌وه ناكات سه‌ری بكاته‌وه و پاشان مه‌سحی له‌سه‌ر بكات ؛ به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم – مه‌سحی له‌سه‌ر عه‌مامه‌كه‌ی كردووه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری شه‌شه‌م
_ ئه‌كه‌ر ئافره‌ت مووه‌كانی سه‌ری به‌ڕۆن چه‌ور كرد پاشان مه‌سحی له‌سه‌ر كرد ده‌ست نوێژه‌كه‌ی درووسته ؟
_ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ڕۆنه‌كه له‌سه‌ر مووه‌كانی سه‌ر یان له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژ مایه‌وه و ببێته ڕێگر له‌گه‌یشتنی ئاو به‌م ئه‌ندامی ده‌ست نوێژه ئه‌وا واجبه ڕۆنه‌كه لابدرێت پاشان ده‌ست نوێژه‌كه بگیردرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆنه‌كه نه‌بێته ڕێگر له‌گه‌یشتنی ئاو به مووه‌كانی سه‌ر یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژ ئه‌وا ده‌ست نوێژەکەى درووسته و ئاساییه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری حه‌وته‌م
_ ئایه درووسته پیاوان یان بۆ ئافره‌تان به‌بێ ده‌ست نوێژ قورئان بخوێننه‌وه ؟
_ وه‌ڵام : خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌بێ ده‌ست نوێژ بۆ پیاوان و ئافره‌تان درووسته و ئاساییه ؛ ئه‌گه‌رچی ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژیش دابێت درووسته و ئاساییه قورئان بخوێنێته‌وه ؛ به به‌ڵكه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكه عائیشه - ڕه‌زای خوای لێبێت – كاتێك له‌حه‌جدا تووشی بێ نوێژی ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێی ده‌فه‌رمووێت : گشت ئه‌و عیباده‌تانه ئه‌نجام بده كه حاجی ئه‌نجامی ده‌دات ته‌نها ته‌واف كردن و نوێژ كردن نه‌بێت .
پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ڕێگری قورئان خوێندنه‌وه‌ی لێ نه‌كرد و پێی نه‌فه‌رموو قورئانیش مه‌خوێنه‌وه .
وه له فه‌رموده‌یه‌كی تردا دایكه عائیشه - ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگاری ده‌كرد – كه بیگومان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین زیكره - .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد ناصر ا‌لدین الالبانی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری هه‌شته‌م
_ ئایه ده‌ست نوێژی ئافره‌ت ده‌شكێت كاتێك ده‌ستی به‌رعه‌وره‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت له‌كاتی پاك كردنه‌وه‌یدا ؟
_ وه‌ڵام : ئافره‌ت كاتێك منداڵه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه و ده‌ستی به‌ر عه‌وره‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ناشكێت ؛ چونكه ده‌ست كه‌وتن به عه‌وڕه‌ت به‌بێ شه‌هوه‌ت ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ؛ وه بێگومان ئافره‌ت كاتێك منداڵه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه یان ده‌یشوات به‌بێ شه‌هوه‌ت ده‌ستی به‌ر عه‌وره‌تی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت بۆیه با ده‌ست نوێژ گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه ته‌نها با ده‌سته‌كانی پاك بكاته‌وه كاتێك پیس ده‌بێت .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری نۆیه‌م
_ ئایه ده‌رچوونی با له‌دامێنی ئافره‌ت ده‌ست نوێژ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ؟
_ وه‌ڵام : نه‌خێر ده‌ست نوێژ هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه ؛ چونكه له‌شوێنێكی پیس نایه‌ته ده‌ره‌وه و وه‌ك ئه‌و بایه نیه كه له‌دواوه دێته ده‌ره‌وه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
پرسیاری ده‌یه‌م
_ ئایه ده‌ست نوێژ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتنی ژن و مێرد ؟
_ وه‌ڵام : قه‌ولی ڕاست و درووست ده‌ست نوێژ به ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان ژن و مێرد هه‌ڵناوه‌شێته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیللا ئه‌گه‌ر ئاوی مه‌نی یان ئاوی مه‌ذی بێته ده‌ره‌وه ؛ به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكه عائیشه - ڕه‌زای خوای لێبێت – كه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – یه‌كێك له خێزانه‌كانی ماچ كرد پاشان چووه بۆ نوێژ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر وترا ئه‌ی ئایه‌تی : ( أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ) به‌ڵگه‌نیه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ به‌ده‌ست به‌ركه‌وتن له‌نێوان ژن و مێرد ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : مه‌به‌ست به وشه‌ی مولامه‌سه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا جیماعه - نه‌ك به‌ریه‌ك كه‌وتن - هه‌روه‌ك له عبدالله ی كوڕی عه‌بباسەوە – ڕه‌زای خوای لێبێت – به سه‌حیحی هاتووه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
