دوعای دوای تەحیاتی کۆتایی پێش سەلامدانەوە
((اللَّهُــمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)).
((خودایە من پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕ، و لە سزای دۆزەخ، و لە فیتنەی ژیان و مردن، و لە شەڕی فیتنەی مەسیحی دەججال)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَأَعوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ، وَأَعوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَعوذُ بِكَ مِنَ الْمَأْثَمِ وَالْمَغْرَمِ)).
((خودایە من پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕ، و لە فیتنەی مەسیحی دەججال، و لە فیتنەی ژیان و مردن. خودایە پەنات پێ دەگرم لە گوناهباری و قەرزاری)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْماً كَثِيراً، وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنوبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي، إِنَّكَ أَنْتَ الغَفورُ الرَّحيمُ)).
((خودایە من زۆر ستەمم لە نەفسی خۆم کردووە، و کەسیش لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ، دەی لێم خۆشبە بە لێبوردنی خۆت و ڕەحمتم پێ بکە، بەڕاستی تۆ لێبوردە و میهرەبانیت)).
((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ، وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ، وَمَا أَعْلَنْتُ، وَمَا أَسْرَفْتُ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي. أَنْتَ الْمُقَدِّمُ، وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ)).
((خودایە لە گوناهە کۆن و نوێیەکانم خۆشبە، و ئەوانەی بە نهێنی و ئەوانەی بە ئاشکرا کردوومە، و ئەوانەی تێیدا زیادەڕۆیم کردووە، و ئەوانەشی کە تۆ لە من باشتر دەیانزانیت. تۆ پێشخەر و تۆ دواخەری، هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ)).
((اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبادَتِكَ)).
((خودایە یارمەتیم بدە لەسەر زیکر و یادی تۆ، و شوکرانەبژێری تۆ، و بە جوانی پەرستنی تۆ)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبُخْلِ، وَأَعوذُ بِكَ مِنَ الْجُبْنِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ أُرَدَّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا وَعَذَابِ الْقَبْرِ)).
((خودایە پەنات پێ دەگرم لە ڕەزیڵی، و پەنات پێ دەگرم لە ترسنۆکی، و پەنات پێ دەگرم لەوەی بگەڕێمەوە بۆ خراپترین کاتی تەمەن (پەککەوتەیی پیری)، و پەنات پێ دەگرم لە فیتنەی دونیا و سزای ناو گۆڕ)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ)).
((خودایە من داوای بەهەشتت لێ دەکەم و پەنات پێ دەگرم لە ئاگری دۆزەخ)).
((اللَّهُمَّ بِعِلْمِكَ الغَيْبَ وَقُدْرَتِكَ عَلَى الْخَلقِ أَحْيِنِي مَا عَلِمْتَ الْحَيَاةَ خَيْراً لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا عَلِمْتَ الْوَفَاةَ خَيْراً لِي...)).
((خودایە بە زانیاریت لەسەر غەیب و دەسەڵاتت بەسەر مەخلوقاتدا، بـمژیێنە ئەگەر دەزانیت ژیان خێرە بۆم، و بـممرێنە ئەگەر دەزانیت مردن خێرە بۆم... خودایە داوای ترس و تەقوای تۆ دەکەم لە پەنهان و ئاشکرادا...)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ يَا أَللَّهُ بِأَنَّكَ الْوَاحِدُ الْأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يولَدْ، وَلَمْ يَكنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ، أَنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِّيمُ)).
((خودایە من داوات لێ دەکەم ئەی اللە بەوەی کە تۆ خودای تاقانە و بێ وێنە و بێ نیازیت، ئەوەی کە نەبووە و لە کەسیش نەبووە، و هیچ هاوتایەکی نییە، کە لە گوناهەکانم خۆش بیت بەڕاستی تۆ لێبوردە و میهرەبانیت)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدَ لَا إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ، الْمَنَّانُ، يَا بَدِيعَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ يَا ذَا الْجَلاَلِ وَالْإِكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ)).
((خودایە داوات لێ دەکەم بەوەی کە سوپاس و ستایش تەنها بۆ تۆیە، هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆی تاقانە و بێ هاوەڵ، ئەی زۆر بەخشندە، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی خاوەنی گەورەیی و ڕێز، ئەی زیندوو و ڕاگر، من داوای بەهەشتت لێ دەکەم و پەنات پێ دەگرم لە ئاگر)).
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ الْأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ)) .
((خودایە من داوات لێ دەکەم بەوەی کە شایەتی دەدەم تەنها تۆ خودایت و هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆی تاقانەی بێ نیاز، ئەوەی نە منداڵی هەبووە و نە خۆشی لە کەس بووە، و هیچ هاوشێوەیەکی نییە)).
